به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئاسمانی ھه‌ولێر، دھۆك،سلێمانی و كه‌ركووك ھه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ باران بارین له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بارانی به لێزمه ده‌بارێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی ھه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ھه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین 15 پله ده‌بێت، له سلێمانی 23 به 11پله ده‌بێت و دھۆك 21 به 16 پله ده‌بێت و كه‌ركوك 27 به 15 پله ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاسمانی ھه‌ولێر، دھۆك،سلێمانی و كه‌ركووك ھه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ باران بارین له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بارانی به لێزمه ده‌بارێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی پێشبیینییه‌كان ئاماژه به‌وه‌كراوه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه، له ھه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما، 21 پله و نزمترین 14 پله ده‌بێت، له سلێمانی 21 به 10 پله، دھۆك 21 به 15 ده‌بێت، له كه‌ركوكیش 26 به 14 پله ده‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی ھه‌ولێر، دھۆك،سلێمانی و كه‌ركووك، ھه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ باران بارینی پچڕ پچڕ و، ھه‌وره تریشقه له ناوچه شاخاوییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.