بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ دراوی كاغه‌زی زیاد ده‌كه‌ن، كه دراوه‌كه ده‌پارێزێت له به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان و به تایبه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ دراوی كاغه‌زی زیادی ده‌كه‌ن به جۆرێكه دراوه‌كه ده‌پارێزێت له‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان بگوازێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌مه‌ش به جۆرێك له له‌ناوبه‌ری بایۆلۆجی ده‌درێت له دراوه كاغهزییهكه و به‌وه‌ش رێگری ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كاره له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به دراو چاپكردنه‌وه و به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌ره‌ی پێدراوه. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، شاره‌زایان هۆشداریان دابوو له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له رێگای دراوی كاغه‌زییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌وه‌ش ترسی لای هاوڵاتیان دروستكردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.