وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردومانی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق، 39 حه‌شارگه‌ی رێكخراوه‌كه خاپوور كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه پشت به‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی و به فه‌رمان و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، 18 بۆردومانی ئاسمانییان له چیای قه‌ره‌چوغ له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ، له ئاكامی ئه‌و زنجیره بۆردومانه ئاسمانییه‌دا، 39 حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش خاپوور كراون.
وێڕای ئه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌شق و راهێنان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی عێراق ده‌كات، ناو به‌ناو پشتیوانی ئاسمانیی ئه‌و هێزانه له دژی پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.