سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23-3-2021 به‌میدیای عێراقی رایگه‌یاندووه كه له‌شاقامی قه‌نات له‌به‌ری به‌غدای نوێ، بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه كه له‌نێو ماتۆڕسكیلێكدا دانرابووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا خاوه‌نی ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه .
هاوكات نەقیب حاتەم جابری، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، راگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا خاوەنی ماتۆڕسکیلەکە کوژرا و چوار کەسی دیکە کە لە نزیک شوینی رووداوەکە بوون، برینداربوون.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی کەو هێرشە رانەگەیاندووە و حکوومەتی عێراقیش هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.