حسێن عقابی، په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی نه‌هجی نیشتمانی ره‌خنه له‌وه‌زیری دارایی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت: زۆر كه‌س له‌نێو ده‌وڵه‌تدا هه‌ن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئیداره‌دانی وه‌زاره‌تی دارایی بده‌ن.
عقابی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: له‌سه‌رده‌می وه‌زیری داراییدا داهاتی ده‌وڵه‌ت زیادی نه‌كردووه،زۆر كه‌سیش هه‌ن ده‌توانن باشتر كاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی رابپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی نه‌هجی نیشتمانی گوتیشی: له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته دان به هه‌ڵه‌كانی خۆیدا بنێ كه نرخی دۆلاری له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا به‌رزكرده‌وه.
هاوكات عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی سادیقون گوتی: عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر نرخی دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا له‌نێو بوودجه‌ی گشتی به‌رز بكرێته‌وه ، ئه‌وا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به حكومه‌ت ده‌كات.
شایانی باسه له كۆتایی ساڵی رابردوودا، بانكی ناوه‌ندی عێراق نرخی سه‌د دۆلاری به‌سه‌دو چل و پێنج هه‌زار دینار جێگیركرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.