وابڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی ئادار ،ته‌رمی مێژوونووسی ناوداری كورد دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د له ساڵی 1937 له گوندی ئاغجه‌له‌ری كه‌ركووك له‌دایكبووه‌و به‌شی مێژووی زانكۆی به‌غدای خوێندووه و دواتر له ساڵی 1969 برواننامه‌ی دكتۆرای له ئه‌نستیتۆتی رۆژهه‌ڵاتناسیدا له ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی سۆڤیه‌ت به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد و ئه‌نستیتۆتی كورد بووه له پاریس .
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر خاوه‌نی 24 كتێبه، به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ناوی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی: -ئافره‌ت له مێژوودا: كورته باسێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی. -تێگه‌یشتنی راستی؛ شوێنی له رۆژنامه‌نووسی كوردیدا -چینی كرێكارانی عێراق. - -چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی كورد به‌رگی 1 -چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی گه‌لی كورد به‌رگی 2 -خه‌باتی رزگاریخوازی كورد و ئازه‌ر له ئێران. -رێنیسانس. -زاراوه‌ی كارگێڕی، (عه‌ره‌بی كوردی). -كوردستان له‌ساڵه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهاندا. - میر.
شایانی باسه نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 16ی 3ی 2021 ، د.كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونووسی ناوداری كورد له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌نه‌خۆشی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.