به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له سنووری پارێزگای سلێمانی، سێ رووداوی ھاتوچۆ تۆماركراوه‌و تێیدا 9 هاووڵاتی برینداربوون.
شایانی باسه ته‌نها له‌یه‌ك رووداوی هاتوچۆ كه ئێواره‌ی دوێنێ 22ی ئادار له ترافیكی پاركی ئازادی شاری سلێمانی روویدا، له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س برینداربوون.
هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌ویی شۆفێری ئوتومبیلێك بووه كه له گڵۆپی سوور تێپه‌ڕیوه و خۆی كێشاوه به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.