یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دوابه‌دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیه‌كه، چارلز میشێل و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا میشێل و پوتین ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دواون.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه میشێل بۆ دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوای له مۆسكۆ كردووه، پابه‌ندبێت به رێككه‌وتننامه‌ی مینسك بۆ وه‌ستاندنی پێكدادانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، بوه‌ستێت له ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه و رێز له مافی مرۆڤ بگرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا داوای له سه‌رۆكی رووسیا كردووه، كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی رووسی، ئالێكسی ناڤاڵنی ئازاد بكرێت و به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی تیرۆر كردنی ناوبراو بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.