Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار: 39 ھەزار گەشتیار له‌ خوارووی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه‌

کوردستان TV
#7
100%

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە 39 ھەزار گەشتیار دوایی پشكنینی كۆرۆنا ھاتوونەتە ھەولێر و پێشبینی دەكرێ له‌ ئەمڕۆوە رێژه‌ی ھاتنی گەشتیار زیاتر بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئیسماعیل مینه‌ بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران .

گوتیشی، له‌ 16ی ئازاره‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ 22ی ئازار 39 هه‌زار گه‌شتیار له‌ خواروو ناوه‌ڕایستی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردووه‌.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر گوتیشی: سه‌قامیگری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر و هه‌بوونی ناوچه‌ی گه‌شتیاری جوان و رازاوه‌ بوونه‌ته‌ هۆكار ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

لە بارەی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر رایگه‌یاند: پێشبینی دەکەین له‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ ھاتنی گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر بەرز ببێتەوە، چونکە قەدەغەی ھاتوچۆ لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ھەڵگیراوە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.