Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:58

ئاگر له‌ مارکێتێکی شاری هه‌ولێر که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاگرێك له‌ ماركێتێكی گه‌ڕه‌كی 92ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنیدان.

په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی 92ی له‌نزیك به‌شه‌ ناوخۆیی هه‌ژده‌ی شوبات ئاگر له‌ ماركێتێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌، راسته‌وخۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانیویانه‌ رێگری له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.

گوتیشی، كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی ناو ماركێته‌كه‌ زۆربه‌یان سوتاون خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند: پاش كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئاگره‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.