Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:33

پۆلیسی هه‌ولێر: له‌ دوو رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز هیچ حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو له‌ نێو شار رووینه‌داوه‌

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هه‌ولێر داوا له‌ گه‌شتیاران ده‌كات له‌ كاتی گه‌شته‌كانیاندا چه‌ك به‌كارنه‌هێنن و ته‌قه‌ نه‌كه‌ن .

موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌ سه‌رجه‌م بۆن و جه‌ژنه‌كاندا ئه‌ركی پۆلیس پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانه‌ بۆیه‌ پلانێكی تۆكمه‌مان بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز داناوه‌ چ بۆ پاراستنی سه‌نته‌ری شاره‌كان كه‌ به‌هۆی چوونی هاووڵاتییان بۆ سه‌یرانگه‌ و گه‌شت، چۆڵ ده‌بێت چ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له‌ سه‌یرانگه‌ و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ دوو رۆژی رابردوو خۆشبه‌ختانه‌ هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌ نێو شاری هه‌ولێر رووینه‌داوه‌ ئه‌مه‌ش بۆ چاوساغی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاریكاری هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ گه‌شت و سه‌یراندا چه‌ك به‌كارنه‌هێنن و ته‌قه‌ نه‌كه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.