Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:48

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان: 40 رۆژ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ ده‌درێته‌ قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا-پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: 40 رۆژ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌درێته‌ قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی.

عه‌بدولسه‌لام دۆله‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە 40 ڕۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی مانگەوە بۆ 5 ی 6 ی 2021  پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن ، وە لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج تحدید دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم  بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ ڕۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم .

تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.