Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:19

ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانی گوندى سێوسێنان تێپەڕدەبێت

كیمیابارانی گوندى سێوسێنان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی گوندى سێوسێنانى قه‌ره‌داغدا تێپەڕدەبێت کە لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه‌ كیمیاباران كرا و به‌هۆیه‌وه‌ 69 کەس شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. 

ئێواره‌ى 22ی ئادارى ساڵى 1988 له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژێمى به‌عسه‌وه‌، به‌ چه‌كى كیمیایى بۆردومانى گوندى سێوسێنان له‌ سنوورى قه‌ره‌داغ كراو به‌هۆیه‌وه‌ 69 کەس شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كى زۆرتریش برینداربوون. 

ساڵانه ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ى ڕوووداوه‌كه‌ له‌ سێوسێنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنى رێنماییەکانی خۆپارێزى ئه‌و یاده‌ ناكرێته‌وه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.