دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا به‌نیازه تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی دابنێت و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سەر به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا.
جه‌یسۆن میله‌ر راوێژکار و گوتەبێژی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020ی ترەمپ، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆمی فۆکس، رایگەیاند: 'ترەمپ لە ماوەی دوو یان سێ مانگی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ سۆشیال میدیا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو سۆشیال میدیایە سەربە خودی ترەمپ دەبێت و رایگەیاند: ئەوە بە تەواوی یاریەکە نوێ ده‌كاته‌وه و هەمووان له جاران به تامه‌زرۆتر تەماشای دەکەن تا ببینن سەرۆک ترەمپ چی کردووە.
هەروەها میلەر باسی لەوەکرد کە ترەمپ داواکاری لە زۆر کۆمپانیا وەرگرتووە بۆ ئەو پلاتفۆڕمە نوێیەی سۆشیال میدیا و دەستیکردووە بە دامەزراندنی تیمەکەی خۆی و رایگەیاند: ''دەبێتە پلاتفۆڕمێکی گەورە، دەیان ملیۆن کەس دەچنە ناوی.
پێشتر هەریەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌كانی تویتەر و فەیسبووک کە سه‌نته‌ری دامه‌زراندنییان لە ئەمریکایە، بەهۆی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ، سەرەتا هەژمارەکانی ترەمپیان بەشێوەیەکی کاتیی هه‌ڵپه‌سارد و دواتر بۆ هەمیشەیی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانیان داخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.