لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت پرۆژه یاسای بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك له یه‌ك دانیشتن‌دا په‌سه‌ند بكات.
محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند: پرۆژه یاسای بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك كۆمه‌ڵێك مادده له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌سته‌مه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به یه‌ك دانیشتن پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا ناكۆكی له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك هه‌ن به‌تایبه‌تی مادده‌ی یازده كه تایبه‌ته به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی له‌باره‌ی دارشتنێكی كۆتایی بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسایی بودجه نه‌كراوه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام فشاری سیاسی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان هه‌یه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.