Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:24

سەفین دزەیی باس لە ھەڵکردنی یٔاڵای کوردستان دەکات لە چیای سەفین

ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە چیای سەفین
کوردستان TV
100%

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم باس لە رووداوێکی مێژوودەکات کە تێیدا ئاڵای کوردستانیان لە چیای سەفین ھەڵداوە.

سەفین دزەیی،  بۆ کوردستان تیڤی، گوتی؛ لە ١ی ٢ی ساڵی ٢٠٠٤ دوای ئەو تەقینەوە تیرۆرستیەی لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی روویدا کەبوەھۆی شەھید و بریندار بوونی سەدان کەس و سەرکردەی سیاسی، من وەک رێزگرتنێک بۆ ئەو شەھیدانە و بۆ رێزگرتن لە چیای سەفین، کە چیایەک بووە بەدرێژایی شۆڕشەکانی کوردستان، لانکەی پێشمەرگە شۆرشگێرەکان بووە، باوکیشم ئەوکات لە ١٩٦٣ پێشمەرگە بوو، من لەو ساڵە لەدایک بووم و ناویشیان نام سەفین، تەنیا شتێک ھەبوو ئەویش تاجێک لەسەر ئەم چیایه دابنرێت، ئەو تاجەش ئاڵای پیرۆزی کوردستان بوو، بۆیە لە نەورۆزی ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ چەند ھاوڕێ یەکەم ئالای کوردستانمان لەسەر ئەو چیا ھەڵکرد.

گوتیشی: ھەموو ئێوارەیەکی نەورۆز ئەم ئاڵایە نوێ دەکرێتەوە، لە دووریشەوە ئاڵاکە دیارە، لەو ساڵەوە تا ئێستا ئەو ئاڵایە نوێ دەکرێتەوە.

ھەرچەند ئەمساڵ لەبەر کۆرۆنا نەکرا کە بەشداری لە نوێکردنەوەی بکەین، ھیوادارین ساڵی داھاتوو کۆتایی بەو پەتایە بێت، وەک رێزێک بۆ ئەو یادە ئاڵای کوردستان وەک تاجێک بکرێتە سەر چیای سەفین.

ئاڵای کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.