Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:39

عێراق وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی 37 وڵاتی جیهان هەڵدەگرێت

ڤیزا
کوردستان TV
100%

عێراق وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی 37 وڵاتی جیهان هەڵدەگرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بڕیاری لابردنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی عێراق دراوە. 

راشیگەیاندووە، بڕیارەکە لە رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و گەشتیار و هاووڵاتییانی وڵاتانی فەرەنسا، ئەمریکا، چین، رووسیا، بەریتانیا، یابان، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزیلەندا، سویسرا و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دەگرێتەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەشتیارانی ئەو وڵاتانە بۆ سەردانی عێراق پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزا نییە، تەنیا لە دەروازە سنوورییەکان بڕی 75 دۆلاریان لە بەرامبەر دوو مانگ مانەوە لە عێراق، لێوەردەگیرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.