سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند: چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نییان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه رفاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردوه، گروپێکی چەکدار کە جلوبەرگی سەربازییان لەبەردابووه شەوی ڕابردوو سێ کرێکاری پەلەوەریان لەگەڵ خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکە لە نێوان ناوچەی " زاغەنییه " و ناوچه‌ی ئه‌لعباره كه ده‌كه‌وێته باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە، به‌ره‌و شوێنكێ نادیار ڕفاندووە .
ئاشكراشی كرد، له ئێستادا هێزە ئەمنییەکان ده‌ستیان كردووه به گەڕان و بۆ دۆزینه‌وه‌و رزگاركردنی رفێندراوه‌كان.
ناوچه‌ی ئه‌لعه‌باره به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه سه‌خته‌كه‌یه‌وه ناوه‌ناوه رووبەرووی رووداوی ئه‌منی و هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.