ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و بینینی دیمه‌نی سروشتی كوردستان له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سه‌یرانگا‌كان به‌ڕێكه‌وتن.
هاوكار تاهیر ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و بازگه‌كانی هه‌ولێر به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند كه ئه‌وان ئاسانكارییه‌كی زۆریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن له كه‌شێكی ئارام‌دا بچن بۆ گه‌شت و سه‌یران.
گوتیشی له كاتژمێر 12ی شه‌و تا كاتژمێر 6ی به‌یانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌توانن به بازگه‌كانیان تێپه‌ڕبن و له‌دوای ئه‌م ماوه‌یە رێگه‌پێدراو نییه به بازگه‌كاندا تێپه‌ڕبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.