دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە رۆژی یەکشەممەوە یەکەم گەشتی عومرە دوای وەستانی بۆ ماوەی ساڵیک دووبارە دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری بەیانی یەکەمین گەشت لە فڕوکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بوو.
ئەم گەشتە 24 عومرەکاری سلێمانی لەخۆ دەگرێت کە دوای جێبەجێکردنی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرەو فڕۆکەخانەی دەوحە و دوای ئەو بۆ فڕۆکەخانەی جهده بەڕێکەوتوون.
لە 22ـی 9ـی 2020 وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرەی دا، لە 4ـی 10ـی 2020 عومرەکردن بۆ سعودییەکان و لە 1ـی 11ـی 2020 بۆ زیارەتکارانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستی پێکردووەوە بەڵام دەسپێکردنەوەی عومرە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزییەوە، دواکەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.