له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، و راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری به‌زۆر سه‌پێندراوی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری سوپای ئاماده‌یبوون، فه‌ریق روكن عه‌لی جاسم فرێجی له شوێنی فه‌ریق روكن سه‌عد حهرییه وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستبه‌كاربوو.
میدیاكانی خۆجێی پشت به راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، سه‌ردانی كه‌ركووك كردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری بۆ كه‌ركووك، بۆ بهشداریكردنبووه له رێوره‌سمی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، گۆڕانكاریی له ژماره‌یه‌ك پۆستی باڵای ئه‌منیی و سه‌ربازییدا كردبوو.
له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا، فه‌ریق روكن عه‌لی جاسم فرێجی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك له شوێنی فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربییه ده‌ست نیشانكرابوو.
شایانی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: روداوه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی شاری كه‌ركوك له‌هاتنه ژووره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ملیشیاو پاشماوه‌ی داعش بۆ ناو شاری كه‌ركوك و گرتنی رێگاكان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان به‌پێ هیچ مۆڵه‌تێكی یاسایی ئه‌وه ده‌خوازێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌له بكات له‌سزادانی فه‌رمانده‌ی ئۆپهراسێونهكانی كه‌ركوك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.