له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕاكێشراو چه‌ند ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی لێكه‌وته‌وه.
له تیروپشكه‌كه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندو یانه‌ی پۆرتۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی چێڵسی ده‌بێته‌وه، لای خۆشیه‌وه یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات و یانه‌ی ڕیال مه‌درید خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی خوله‌كه به سێزده نازناو كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپول.
له تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایشدا، براوه‌ی یاری نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری نێوان مان سیتی و دۆرتمۆند، براوه‌ی یاری نێوان ڕیال مه‌دریدو لیڤه‌رپولیش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان پۆرتۆ و چێڵسی ده‌بێته‌وه.
یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له حه‌وت و شه‌ش و سێزده‌و چوارده‌ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایش له بیست وحه‌وت و بیستوهه‌شتی نیسان و چوار‌و پێنجی ئایار سازده‌كرێت، یاری كۆتاییش له بیستونۆی ئایار له ئیسته‌نبوڵ ئه‌نجامده‌درێت .
تیروپشکی رکابه‌رییه‌کانی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی کۆتایی و پێش کۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌کان راکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.