عومه‌ر فاتح سایان، جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا، رایگه‌یاند به گوێره‌ی راپۆرتی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له رووداوه‌كانی ئه‌لیكترۆنی (USOM)، ئه‌و پچرانه‌ی كه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی واتس‌ئاپ و ئینستگرام روویانداوه له‌سه‌ر ئاستی جیھانیی بووه و سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه.
سایان، له رێگه‌ی ھه‌ژمای تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، تویتێكی له‌سه‌ر ئه‌و پچڕانه‌ی كه له به‌رنامه‌كانی واتس‌ئاپ و ئینیستگرام روویانداوه، بڵاوكرده‌وه.
سایان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به گوێره‌ی راپۆرتی USOM، ئه‌و پچرانه‌ی كه له به‌رنامه‌كانی واتس‌ئاپ و ئینستگرام روویانداوه له‌سه‌ر ئاستی جیھانی بووه و سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه و گوتی، "ھیچ پچڕانێك له له خزمه‌تگوزارییه‌كانی Yaay و BİP كه دوو به‌رنامه‌ی خۆماڵییه رووینه‌داوه.
شایانی باسه دوێنێ خزمه‌تگوزاریی فه‌یسبووك، وه‌تسئه‌پ، مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك و ئینستاگرام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌كاركه‌وتن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.