په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌كیان له ڕێگای كوێستانی سنین- برێكمه، كردووه‌ته ئامانج.
گوتیشی به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 3 كه‌س كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبله‌كه بوون بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری توێتایه هی هاووڵاتییه‌كه به ناوی زكری مه‌جید كه دانیشتووی گوندی زێڕكانی سنووری ده‌شتی هێرتی سیده‌كانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.