لایەنە شیعەکان چەند پێشنیارێکى نوێ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم دەخەنە بەردەم لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاسای بودجە، کە بەپێی پێشنیارەکان دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی و گواستنه‌وه‌ى 460 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە، پێویستە 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
به پێچه‌وانه‌وه كوتله‌ی نه‌هجی وه‌ته‌نی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكی كوتله‌ی نه‌هجی وهتهمی شیعی‌دا هاتووه پارێزگاكانی خوارووی عێراق به به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه سته‌مێكی زۆریان لێكراوه بۆیه به‌رامبه‌ر پڕۆژه یاساكه هه‌ڵوێست وه‌رده‌رگن و بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه.
هاوكات داواش ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بكرێت به پێدانی بڕی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به كۆمپانیای سۆمۆ و سه‌رجه‌م داهاته ناونهوتییهكانی دیكه له به‌رامبه‌ردا پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان به پێی پێشنیاره نوێیه‌كان دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی و گواستنه‌وه‌ى 460 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە پێویستە 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
هه‌روه‌ها هه‌رێم پابه‌ند بكرێت به راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاتی نانه‌وتی به بەغدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش لایه‌نه كوردییه‌كان به‌و پێشنیاره نوێیه رازی نین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بودجه به بێ كورد تێپه‌ڕێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.