Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 03:58

سێکته‌ری کشتوکاڵ و ئاودێری له‌ ده‌ڤه‌ری پێنجوێن په‌ره‌ی پێده‌درێت

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ رێکەوتی 18/3/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زەوی و زار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینەوەو رێنمایی کشتوکاڵی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە قایمقامی قەزایی پێنجوێن و ژمارەیەک وەبەرهێنەر و نوێنەرایەتی خاوەن کارەکان.

دواتر کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام درا، بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و گفتۆگۆکردن دەربارەی کێشە و داخوازیەکان و پرۆژەکانی پەرەپێدان و بەبازاڕ کردنی بەرهەمی جوتیاران و گرنگی دانی زیاتر و بونیادنانی پرۆژەکانی ئاودێری .

دوابەدوای ئاڵوگۆڕی و خستنەڕووی سەرجەم سەرنج و داواکاریەکان، چەندین راسپاردە و بڕیاری گرنگ گەڵاڵە و پەسندکران، کە لە داهاتوو دەبێته هۆی وەچەرخان و خزمەت و پەرەپێدانی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری لە دەڤەری پێنجوین .

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.