Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:26

وەزیری کارەبا: ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%


وەزیری كارەبا بەشداری پرێزینتەیشنێكی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا كرد.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ پینجشه‌ممه‌ 18 ى 3 ى 2021، وەزیری كارەبا بەشداری پرێزینتەیشنێكی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا كرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لەو پرێزینتەیشنەدا كە بەووردی باس لە واقیعی كەرتی كارەبا و چۆنیەتی پێشخستنی و بونیادنانی ژێرخانی كارەبا و بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا كرا، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی كەرتی تایبەت لەپێناو باشكردنی سێكتەری دابەشكردن و چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكان .
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی سێكتەری دابەشكردن بەپاڵپشتی وەزارەتی كارەبا دەبێت و رەچاوی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و كۆمپانیاكانیش دەكرێت و بەستاندەر و پێوەرە جیهانیەكان ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەبرێت و لەماوەیەكی كەمیشدا ئەنجامەكانی لە زیادیكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا لەرووی تەكنیكی و سەرپێچیەكانیشەوە دەبینرێت.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.