ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 18-3-2021چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدی ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح) له قوتابخانه‌ی شه‌هید مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له شه‌قڵاوه به‌رێوه ده‌چێت.
مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح رۆژی یه‌كشه‌ممه 7 ی 2 ی 2021، له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندندا له كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا كاره‌با ده‌یگرێت وبه‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئیبراهیم سه‌باح، مامۆستای وانه‌ی وه‌رزش بووه له‌قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی سۆركێ ، خێزانداره و خاوه‌نی 2 منداله و ته‌مه‌نی 28 ساڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.