Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:28

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سەرەخۆشى لە مەحموود سەنگاوى دەکات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/3/18  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى هاوسەری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌ربڕى.

 نێچیرڤان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به‌ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

لاى خۆیه‌وه‌ مەحموود سەنگاوى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.