لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوی له‌چه‌ند رۆژێكی هه‌فته‌دا راگه‌یاند.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق بڕیاریداوه له‌كاتژمێر 9ی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه تا كاتژمێر 5ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو له‌به‌غداو سه‌رجه‌م پارێزگاكان بێت.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاندووه كه كه‌به‌ر له‌هاتنی مانگی ره‌مه‌زان جارێكی دیكه چاو به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه خۆپارێزییه‌كان ده‌خشێننه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.