ئەمرۆ پێنجشهممه 18 ى 3 ى 2021 ، ڕكابەرییەكانی گەڕی هاتنی قۆناغی شازدەی خولی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپالیگ لە یاریگا جیاجیاكانی وڵاتانی ئەو كیشوەرە بەڕێوەدەچێت.
لە یاری لوتكەدا، یانەی ئەی سیی میلان میوانداری یانەی مانچستەریونایتد دەكات، لە یاری گەڕی چووندا، هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بووبوون، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت یاری ئەمشەوی نێوان ئەم دوو تیپە ململانێیەكی توند بۆ گەیشتنی یەكێكیان بۆ قۆناغی چارەگی كۆتایی بەخۆوە ببینێت، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی میلان دوای دابڕانی لە چوار یاری پێشووی تیپەكەی بەهۆی پێكان، جارێكی دیكە گەڕایەوە مەشقەكانی ڕۆسۆنێری و بۆ یاریكردن ئامادەیە، لەو لاشەوە ئەنتۆنی مارسیالی فەڕەنسی بەهۆی پێكان لە ڕیزی مان یونایتد دادەبڕێت.
هاوكات پۆل پۆگبای فەڕەنسی دوای چاك بوونەوەی پێكانی گەڕایەوە ڕیزی ئەهریمەنی سوورو چاوەڕوان دەكرێت بەشداری لە یاری ئەمشەوی تیپەكەی بكات.
خشتهو كاتی بهرێوهچوونى یارییهكان بهكاتی ههولێر بهم شێوهیه بهرێوهدهچێت:
ئارسناڵ - ئۆلمپیاکۆس 8:55 شهو
دینامۆزەگرب - تۆتنهام 8:55 شهو
ڕۆما - شاختار 8:55 شهو
مۆلدە - گرانادا 8:55 شهو
میلان - مانچستەر یونایتد 11:00 شهو
یۆنگ بۆیز - ئەجاکس ئەمستردام 11:00 شهو
ڤیاڕیال - دینامۆکیف 11:00 شهو
ڕینجەرز - سلاڤیا براگ 11:00 شهو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.