Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:32

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان کۆمەڵێک بڕیاری نوێ ده‌رده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا  ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوی كرده‌وه‌: ‌ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، جەژنى نەتەوەیی کوردە و بەرز و پیرۆز رادەگیرێت، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی ھیچ بۆنە و ئاھەنگێک ساز نادرێت، تەنھا رێورەسمی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیانەوە لەسەر قەڵای شێروانە، بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسان و ھاوڵاتییان و دوور لە قەرەباڵغی ئەنجامدەدرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی یٔیدارەی گەرمیان راشیده‌گه‌یه‌نن: دانانی پرسە لە ناو گەڕەكەكان بە قەدەغەكراوی دەمێنێتەوە بە تایبەت دانانی خێمە بەھەموو شێوەیەک رێگەپێنەدراوە، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین بۆ ئەو مەبەستە ھاوکارمان بن.

داواش له‌ هاوڵاتییان دەکات خۆیان بە دووربگرن لە دروستكردنی قەرەباڵغی، بە تایبەت خێزانەکان لەشوێنە گەشتیارییەکاندا پێویستە پابەندبن بە رەچاوکردنی دووری نێوانیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.