له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناوه‌ڕاستی پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق، ھێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای میرساد-دیاله له‌كاركه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه كه‌سانێكی داعش له‌ڕێگای بۆمبێكی چێنراوه‌وه ھێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ئێرانی (میرساد-دیاله 400 كه‌ی ڤی)یان له ناحیه‌ی سه‌لام ناوه‌ڕاستی دیاله ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، ھێڵه‌كه له‌كاركه‌وتووه.
ئه‌م ھێرشه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشه‌ممه، مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندبوو كه ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.