Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:39

کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ کۆچی دوایی د.که‌مال مه‌زهه‌ر پرسه‌نامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، بۆ كۆچی دوایی كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونوسی گه‌لی كورد، سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر هاتووه‌، بە خەمباریەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی دەردەبڕێت بۆ کۆچی دوایی مێژوونوسی ناوداری کورد پڕۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد.

دکتۆر کەمال پاشخانێکی دەوڵەمەندی دوای خۆی جێهێشتووە کە دەبێتە هۆی بەرچاوڕوونی و نەخشەڕێژی ڕێگای خوێندکاران و توێژەران. هاوخەمی خێزان و هاوڕێ و خەڵکی هەرێمی کوردستانین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.