حكوومەتی فیدراڵی رایگەیاند: بەپێی مەرجە تەندروستییەكان، لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە، بازاڕەكان، چێشتخانە و قاوەخانەكان دەكرێنەوە.
حكوومەتی عێراق وادەی كردنەوەی بازاڕەكانی وڵاتەكە، چێشتخانەكان و قاوەخانەكانی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەكە بەهۆی دووبارە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە، بە شێوەیەكی بەشەكی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە.
حەسەن نازم گوتەبێژی حكوومەتی فیدراڵی رایگەیاند بەپێی مەرجە تەندروستییەكان، لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە، بازاڕەكان، چێشتخانە و قاوەخانەكان دەكرێنەوە.
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئێستا ڕووبەڕووی تەنگژەیەكی توند بوونەتەوە لە ڕووی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، بەڵام لە هەمان كاتدا بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییان لەبەرچاو دەگرن.
حەسەن نازم ئاماژەشی بەوەدا كە قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر نۆی شەوەوە تاكو پێنجی بەیانی لە ڕۆژانی ئاساییدا بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا قەدەغەی هاتوچۆ سەرتاسەری دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.