Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:20

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی ده‌کرێت ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ کۆرۆنا زیاتر بێت

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی تكا له‌هاووڵاتیان ده‌كات پاڵپشتی ڕێكاره‌كان بن و ئاگاداری خۆیان و خانه‌واده‌كانیان بن ، پێشبینیش ده‌كات له‌ ڕۆژانی داهاتوو ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا زیاتر بێت.

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌، زۆرترین ژماره‌ و ڕێژه‌ی تووشبوون 7.8% توماركراوه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت:  به‌ پێی پێوه‌ره‌كان، ڕێژه‌ی گواسته‌وه‌ی ڤایرۆس له‌ هه‌ر تووشبووێك زیاتر له‌ كه‌سێكی دیكه‌ تووش ده‌كات و ژماره‌ی پڕبوونی قه‌ره‌وێله‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان زۆر زیاتر بووه‌، ئه‌مه‌ش گواستنه‌وه‌ی به‌بڵاوی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.

د.سامان به‌رزنجی، تكا له‌هاووڵاتیان ده‌كات پاڵپشتی ڕێكاره‌كان بن و ئاگاداری خۆیان و خانه‌واده‌كانیان بن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دانانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌یه‌كتر و نه‌چوون بۆ شوێنی قه‌ره‌باڵغ گرنگترین ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌.

د.سامان به‌رزنجی ، داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بوونی نیشانه‌كان سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆڕۆنا بكه‌ن بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ركردن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.