چوارشه‌ممه‌ی سوور، به دواهه‌مین چوارشه‌ممه‌ی پێش نه‌ورۆز ده‌گوترێت و ساڵانه پیرۆز ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی كوردی و هه‌تاوی چوارشه‌ممه‌ی سوور دواهه‌مین چوارشه‌ممه‌ی ساڵه.
له مه‌ڕاسیمی پیرۆزباییه‌كاندا ئاگر هه‌ڵده‌كرێت و خه‌ڵك له ده‌وری كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ستران ده‌ڵێن و به‌سه‌ر ئاگردا باز ده‌ده‌ن. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌نجان به مه‌شخه‌ڵی ئاگره‌وه ده‌چنه به‌رزاییه‌كان. دواتر هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن و جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور و نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن.
جگه له كوردستان، چوارشه‌ممه‌ی سوور له ئازه‌ربایجان، تاجیكستان، ئه‌فغانستان و هیندستانیش پیرۆز ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.