ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه كه سێ رووداوی ته‌قه‌كردن له ویلایه‌تی جۆرجیا-ی ئه‌مریكا روویداوه.
رووداوی یه‌كه‌م له هۆڵێكی مه‌ساجكردن بووه، ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی نه‌ناسراو چۆته نێو هۆڵه‌كه و ته‌قه‌ی كردووه و له‌ئاكامدا چواركه‌س كوژراون و دوو پۆلیسیش برینداربوون.
دوای 45 خووله‌كیش رووداوی دووه‌میش به‌دووری 30 میل له‌شوێنی رووداوی یه‌كه‌مدا بووه‌و له‌كاتی كردوه‌یه‌كی دزیدا بۆته ته‌قه‌كردن و سێ ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رووداوی سێیه‌میش له كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستی هه‌رله‌كاتی ته‌قه‌كردندا بووه،كاتێك پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌كه بینیویانه ئافره‌تێك كوژراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.