Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:33

سێ پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئیبراهیم حاجی فه‌تاحی قامیش

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی، ئیبراهیم حاجی فه‌تاحی قامیش

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(ئیبراهیم حاجی فه‌تاحی قامیش)مان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین.

لله‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین له‌م کۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان به‌سه‌ر بکاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

16ـى 3ـى 2021

......................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عیسا حوسێن میرزا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی، عیسا حوسێن میرزا

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆز(عیسا حوسێن میرزا)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین. هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ و که‌سوکارتانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت، گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

16ـى 3ـى 2021

..............................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئیمام ئاکره‌یی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئیمام ئاکره‌یی

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی و مامۆستای ئاینی(مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئیمامی) برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و که‌سوکارتان و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

16ـى 3ـى 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.