ئەمڕۆ سێ شەمە2021.3.16، لە ساڵیادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد ئەلزاهری، سەر کونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوری دەوڵەتی ئیمارات، دەستیانکرد بە هەڵمەتی دابەشکردنی (1500) سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانی کەمدەرامەتەکان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و سەرکۆنسوڵی دەوڵەتی ئیمارات لەهەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پڕۆژەی هاوکاریکردنی خەڵکی کەمدەرامەتیان لە پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە راگەیاند، کە لەم پڕۆژەیەدا (1500) خێزانی کەمدەرامەت لە هەردوو پارێزگای هەڵهبجە و پارێزگای هەولێر سودمەند دەبن.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.