Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:21

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: قەرەبووکردنەوەی خاک و خەڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ئه‌ستۆی به‌غدایه‌

کوردستان TV
100%


لەساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا د.عه‌لی  ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی کارەساتی پارێزگای هەڵەبجەیە، کە رژێمی بەعس زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی بێگوناحی بە دڕندەترین شێوە، شەهید کرد.
راشیده‌گه‌ێنێت: کارەساتی کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجە لەکەیەکی رەشە بەناو چاوی رژێمی بەعس و قەرەبووکردنەوەی خاک و خەڵکی شارەکەش دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق

دەقى  په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ یادى (33) ساڵەى کیمیابارانکردنی هەڵەبجە:
ئەمڕۆ ۳۳یەم ساڵڕۆژی کارەساتی کیمابارانکردنی  پارێزگای هەڵەبجەیە، کە رژێمی بەعس زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی بێگوناحی بە دڕندەترین شێوە، شەهید کرد.
کارەساتی کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجە لەکەیەکی رەشە بەناو چاوی رژێمی بەعس و قەرەبووکردنەوەی خاک و خەڵکی شارەکەش دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق.
ئەگەرچی گیانی پاکی شەهیدان بە هیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پشتگیری  خۆیان لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گەیاندنی پرۆژەی خزمەت گوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات ، بۆ ئەوەی کەسوکاری شەهیدان لە ژیانێکی شایستەتردا بژین.
لێرەوەش دەستخۆشی و پشتیوانیی خۆمان بۆ هەوڵ و بڕیارەکانی بەرێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین، کە بریاری جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە داوە.
هەزاران دروود بۆ گیانی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
ئەندازیار
د.علی رەشید خۆشناو 
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر 
۱٦ـ۳ـ۲٠۲۱
.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.