Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:18

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 16-3-2021 به‌به‌شداری ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكردن لەسەر کێشەکانی پارێزگای ھەڵەبجه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مرۆی بڵاو كرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌:


به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێشەممە رێكه‌وتی2021/3/16 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:


• خستنەڕووی كێشەو گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەركردنیان، بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.