Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:32

د. محەمەد خورشید: لەناوەخۆش عێراق سەروەری نییە نەیتوانیوە سه‌قامگیری بپارێزێت

کوردستان TV
100%

د. محەمەد خورشید : بەرپرسی لقی(3)ـی پ.د.ک لە کەرکووک لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی كەركووك و بەردەوامی سیاسەتی تەعریب و حوكمڕانی سەربازی رایگەیاند

هەوڵێك هەیە بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڵام وەك دەبینین لە شەنگاڵ هەندێك لایەن و حشدی شەعبی نایانەوێت بچنە ژێر باری ئەو رێككەوتنە ، سەبارەت بە كەركووكیش رێككەوتن هەبووە بۆ ئاسایی كردنەوەی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی ، عەقلیەتی شۆڤینی دەیانەوێت ئەو شوێنە داگیركراوانەی كە هەن بەمشێوەیە بمێنێتەوە .

بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بینرا لە لایەن حشدی شەعبی لە كەركووك، پێویستە حكومەتی عێراقی بێتە دەنگ و بەخۆیدا بچێتەوە، روونیشیكردەوە كە هەنگاوەكانی ئاسایی كردنەوەی كەركووك زۆر روونە ، چەند قۆناغێكە، لەوانە بارەگای سەربازی و ئەمنی لە ناو شار نەمێنێت.

دواتر پرسی ئەمنی كە پێویستە رادەستی پۆلیسی ناوەخۆ بكرێتەوە، دواتر مەسەلەی ئیدارەی كەركووكە كە پارێزگاری ئەو شارە سەپێندراوە و هیچ بنەمایەكی یاسایی و دەستووری نییە.

پێویستە كەسێك نوێنەرایەتی ئەو شارە بكات كە رەزامەندی هەموو لایەكی لە سەر بێت، هەروەها پاراستنی بارەگاكانی پارتی، كە ئەوە دوا خاڵە ، بەڵام پێویستە ئەو شارە ئاسایی بكرێتەوە ، ئەوە ناوەرۆكی خالةكانی رێككەوتنەكەیە بەڵام حكومەتی عێراق ئەو توانایەی نییە كە جێبەجێی بكات .

د. محەمەد خورشید گوتی: نەك لە دەرەوە بەڵكو لەناوەخۆش عێراقیش سەروەری نییە و حكومەتی عێراقی نەیتوانیوە ئەویش بپارێزێت، تەئكیدیشی كردەوە كە لایەنێكی شیعی لەگەڵ هێزێكی حشدی شەعبی ، ئەمڕۆ ئەو ئاڵۆزییەی دروست كردووە ، ئاماژەی بەوەشدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان نەچۆتە ژێر باڵی هیچ هێزێكەوە ، بەڵكو كوردستانیانە بیری كردۆتەوە ، چونكە بوونی پارتی وا دەكات كە هاوسەنگی بپارێزێت .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.