گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا بە چڕی سنوری دەراو و سەری ڕۆبی و ڕواڵیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی تۆپباران كرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێر 12:30 خوله‌كه‌ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه گه‌ریلاكانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا بە چڕی سنوری دەراو و سەری ڕۆبی و ڕواڵیان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی تۆپباران كرد.
لەوبارەیەوە ئێحسان چەڵەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئه‌م ناوچاونه‌ی بۆردومانكردووه.
گوتیشی: ئەو تۆپبارانە زیانی گیانی بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌هۆی دووری بنكه‌و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، زیانەکانی پەکەکە نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.