Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:22

لە‌4 پارێزگای عێراق دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%


لە پارێزگاکانی زیقار، بەسرە، واست و میسان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە میانیدا خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاریی و رەخساندنی دەرفەتی کاریان کرد.

ژمارەیەک شایەتحاڵ لەو پارێزگایانە رایده‌گه‌یه‌نن: کە ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران لەو چوار پارێزگایەدا، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لە میانیدا بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، رێگا سەرەکییەکانیان داخستووە.

بەگوتەی شایەتحاڵەکان ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەگەڵ کەسانی بێکار بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایانکردووە دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێندرێت و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەباشیان بۆ دابین بکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی بێکاری لە عێراق گەیشتووەتە 27 لەسەدا و رێژەی ھەژاریش گەیشتووەتە 31،7 لەسەدا.

لە تشرینی یەکەمی 2019وە تا ئێستا بەھۆی خراپی رەوشی ئابوورییەوە، خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، ئەنجام دەدرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.