كه‌مێك پێش ئێستا ، حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نگرانی رژانه سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركوك - هه‌ولێر ، ئه‌و رێگایه‌یان داخست و به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان راگه‌یاند: رێگا ناده‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گاكانی له‌كه‌ركوك وه‌رگرێته‌وه.
لایه‌نگرانی حه‌شد ده‌شڵێن: دژی هه‌ر رێككه‌وتنێكین كه‌حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجامی بدات.
له‌ئێستادا لایه‌نگرانی حه‌شد رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك - هه‌ولێرییان داخستووه دژی بریاری حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق وه‌ستاونه‌ته‌وه كه داوای له‌حه‌شد كردووه باره‌گاكانی پارتی چۆل بكرێت و راده‌ستییان بكرێت ئه‌میش له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی باری ئاسایی بۆ پارێزگاكه به‌غدا ئه‌م بریاره‌ی ده‌ركردووه.
د. محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركوك له‌باره‌ی لایه‌نگرانی حه‌شده‌وه و هاتنیان بۆ سه‌ر شه‌قام و كه‌رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك - هه‌ولێریان داخستووه رایده‌گه‌ێنێت: به‌بریاری پارێزگاری ناشه‌رعی كه‌ركوك ئه‌و كه‌سانه به‌پاره هێندراون بۆ سه‌ر شه‌قام به‌مه‌به‌ستی داخستنی رێگای سه‌ره‌كییه‌كه .
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌و لایه‌نگرانه پێیان ووتراوه كه‌بڵێن دژی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداین بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك و وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له‌ده‌ست میلیشیا چه‌كداره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.