Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:25

پارێزگاری هه‌ولێر: سەرۆکی حکوومەت زۆر جددییە کێشه‌ی ھەشتی حەسارۆک چارەسەر بکرێت

کوردستان TV
100%


 حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەوڵدایە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە كەرتی ھەشتی حەسارۆك و پارێزگاری ھەولێریش  رایده‌گه‌ێنێت، سەرۆكی حكووومەت، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری ھەولێری بۆ چارەكردنی كێشەی زەوییەكان راسپاردووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا  رایگه‌یاند: بەڵێن بەو كەسانە دەدەین كە زەوییان لە كەرتی ھەشتی حەسارۆكی شاری ھەولێر ھەیە، یەكێك لە گرفتەكانی ئێمەیە و لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسمان لە چارەكردنی كێشەی كەرتی ھەشتی حەسارۆك كردووە و سەرۆكی حكوومەتیش زۆر جیددییە لەوەی دەبێت بابەتی ھەشتی حەسارۆك چارە بكرێت.

ده‌شڵێت: مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری ھەولێری راسپاردووە رێگایەك ببینەوە بۆ چارەكردنی گرفتی ئەو خەڵكە، كە حكوومەت رێگە نادات خانوو لەو كەرتە دروست بكرێت و ئامانجیش لێی ئەوەیە، ئەگەر خزمەتگوزاری نەبوو، ئەوا گەڕەك دروست نابێت، بەڵكو گوندێك دروست دەبێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر روونیشی كردەوە: چەند رێگایەك دیاری كراوە بۆ زەوییەكانی ھەشتی حەسارۆك و لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكێك لەو رێگایانە دەبێتە بڕیار و كێشەی زەوییەكانی ھەشتی حەسارۆك چارە دەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.