Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:26

حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان فۆڕمێک بۆ دامه‌زراندن بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ، بڵاو دەکاتەوە.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌ێنێت: دەبێ ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە دەرچووی یەکێک لە کۆلێژ و بەشەکانی یاسایی، کارگێڕیی یان ژمێریاری بێ بۆ ئەوەی لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر، سلێمانی یان دهۆک دابمەزرێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، پێویستە ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لەنێوان 24 - 36 ساڵیدا بێت.
وەزارەتی کار  راشیده‌گه‌ێنێت، کە ئەو دامەزراندنی هەمیشەییە تەنیا لەڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین دەبێت و خوازیارانی دامەزراندن دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا لەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021 تا 25-3-2021 فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە،كلیك له‌م لینكه‌دا بكه‌:

https://docs.google.com/forms/d/1-B1Y0tw1Rri-pqeOGB2hL5y8eJE4I8XGpCd34YBoAIc/viewform?edit_requested=true&fbclid=IwAR2DSg7n7Y3KpfaqCcDoxj445lW9VlSn48IvAJkCLi1lhlEoBhfSk857Yz0

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.