بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستیی نێو نەخۆشخانەکەو بۆ دڵنییابوون لە پابەندبوونی ئێشکگران و فەرمانبەران و چۆنیەتی مامەڵەیان لە پێشوازیکردنی نەخۆش، ئەمشەو 14ی3ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوهری د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەر کردنەوەکەیەدا، لە ڕەوشی ناو نەخۆشخانەکەی کۆڵییەوە و یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەریەکانی نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەکە کرد و گفتوگۆی لەگەڵ یاوەران و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە مامەڵە و پێشوازیکردنی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشەکانەکە و چارەسەرکردنی نەخۆشەکانیان.
پاشان پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاسی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و تەواوی پزیشک و کارمەندان، جەختی لەسەر پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەران و پزیشکان بە دواوامی نەخۆشخانە کردەوە و ڕێنمایی بە بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەنداندا کە دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەهەموو شێوەیەک پەرۆشانە مامەڵە لەگەڵ کەیسی نەخۆشەکان بکرێ و لەخزمەتی هاوڵاتییان دابن، ڕاشیگەیاند: "ئێمەش وەکو پارێزگای هەولێر چیمان لەتوانادابێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کەم و کوری و پێداویستی و کێشەکانتان دڵنیابن درێغی لێناکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.