Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:34

حامید گەوهەری: بارزانی لە منداڵیەوە لە گەڵ کێشەو ئازاری کوردایەتی گەورە بوو

کوردستان TV
100%

حامید گەوهەری:  نووسەرو چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر ، وەك قوتابخانەیەك بۆ خۆنەچەماندن و قوربانیدان هاتە ئاخاوتن و رایگەیاند

بارزانی لە منداڵیەوە لە گەڵ كێشەو ئازاری كوردایەتی گەورە بوو ، بەشداری زۆربەی شۆڕشەكانی كوردستانی كرد، بارزانی بڕوای بە ژیانی سیاسی بەكۆمەڵ بوو واتا تەواوی پێكهاتەكان بەشداری تیا بكەن ، بڕوای بە حزبایەتی نەبوو .

حزبی بە ئامرازێك دەزانی بۆ سەركەوتنی كورد. رێبازی بارزانی رێبازێكی نەتەوەیی و دیموكراسی بوو، مرۆڤایەتی بوو، بارزانی (11) ساڵ لە رووسیا مایەوە، دواتر گەڕایەوە عێراق لەگەڵ زۆربەی خانەوادەی بارزانیەكان، ئەوەش حیكمەتێكە كە ئەوەی لەگەڵ بارزانی ژیابێت نەیتوانیوە بارزانی جێبهێڵێت و پشتی لێ بكات .

16ی ئابی 1946 پارتی دیموكراتی كورد دامەزرا ، بە شێوەی هەرێمی كار بكەن، لەم دۆخەی ئێستادا پێویستە رێبازی بارزانی نەمر وەك رێبازێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بایەخ و گرنگی تەواوی پێبدرێت ، دبلۆماسیەتی رێبازی بارزانی ناو و ناوبانگێكی گەورەی هەیە.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.